تابلۆی مۆنالیزا
هونەرمەند : لیۆناردۆ داڤینچی
ئامادەکردنی : تەنیاحاجی
ناساندن :
تابلۆی مۆنالیزا، یەکێکە لە ناسراوترین تابلۆکان کە لیۆناردۆی هونەرمەند لە ساڵی 1503-1507 کێشاویەتی.
درێژیەکەی 77 سانتیمە و پانییەکەی 53 سانتیمە.
تابلۆکە وێنەی ئافرەتێکی بەگزادەیە بەناوی گێراردینی هاوسەری فرانسیسکۆ دێل جیۆکۆندۆ و بە شێوەی تاریک ڕووپۆش کراوە، تابلۆکە موڵکی فەڕەنسایە، ئێستا لە مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریس هەڵگیراوە .
