کتێبی وڵاتی بەرد
نوسەر : لوقمانی حاجی کەریم
بابەت : ڕۆمان،کوردی
کورتە :
ڕۆمانی وڵاتی بەرد بە دوو هۆوە سرنجی ڕاکێشام. یەکەمیان ساغ کردنەوەی مێژوویەکی دێرینی وڵاتی میدیا و دەسهەڵاتی کەیخەسرەوی میدی و شەڕی یەکلاکەرەوەی لە گەڵ ئاشوورییەکان و کۆتایی هێنان بە دەسهەڵاتی خوێنمژی ئەوان. کە نەتەوەکانی دیکەی دەوروپشتیان وەزاڵە هێنابوو.
دووهەم بابەتیش کەڵک وەرگرتنە لە ڕوانگەی نمایشی.
لە ڕوانگەی نمایشی دا کۆی ڕۆمان بە شێوەیەک دەگێڕدرێتەوە کە بگێڕەوە کاری بە ئاوەز و زەینی هیچ کاراکتێرێک و بەشداربووی چیرۆک نەبێت. لەو شێوەیە دا تەنیا ڕواڵەتی کاراکتێر، رووداو و کردەی کەسەکانی نێو چیرۆک باس دەکرێت و بە شێوەی ئاوازەدەری نمایش دەدرێنەوە.
داگرتنی فایلی کتێب
