Tanya Haji English Institute
Lesson 20: Conditionals (If Clauses)
ڕستە مەرجییەکان لە دوو بەش پێکدێن: بەشی مەرجەکە (If clause) و بەشی ئەنجامەکە (Result clause). بەپێی کات و ئەگەری ڕوودانی کارەکە، چوار جۆری سەرەکیمان هەیە.
0. Zero Conditional (ڕاستییە گشتییەکان)
بۆ باسکردنی ڕاستییە زانستییەکان و ئەو شتانەی کە هەمیشە وەک یەکن بەکاردێت.
If + Present Simple , Present Simple
(+) If you heat water to 100°C, it boils.
ئەگەر ئاو بگەیەنیتە ١٠٠ پلە، دەکوڵێت. (ئەرێ)
(-) If it doesn't rain, plants don't grow.
ئەگەر باران نەیەت، ڕووەکەکان گەشە ناکەن. (نەرێ)
1. First Conditional (ئەگەری داهاتوو)
بۆ کارێک بەکاردێت کە ئەگەری هەیە لە داهاتوودا ڕووبدات ئەگەر مەرجەکە بێتە دی.
If + Present Simple , Will + Verb (Infinitive)
(+) If I have time, I will call you.
ئەگەر کاتم هەبێت، پەیوەندیت پێوە دەکەم.
(-) If he doesn't study, he won't pass.
ئەگەر نەخوێنێت، دەرناچێت. (نەرێ)
(?) Will you help me if I need you?
ئایا یارمەتیم دەدەیت ئەگەر پێویستم پێت بێت؟ (پرسیار)
2. Second Conditional (خەیاڵ و ناڕاستی)
بۆ شتێکی خەیاڵی یان شتێک کە ئێستا ڕاست نییە و تەنها هیوای بۆ دەخوازین.
If + Past Simple , Would + Verb (Infinitive)
(+) If I were a king, I would help everyone.
ئەگەر پاشا بوومایە، یارمەتی هەموو کەسم دەدا.
تێبینی: بۆ هەموو جێناوەکان (I, He, She) وشەی were بەکاردێت نەک was لەم جۆرەدا.
(?) What would you do if you found a bag of money?
چی دەکەیت ئەگەر جانتایەک پارە بدۆزیتەوە؟ (پرسیار)
3. Third Conditional (پەشیمانی ڕابردوو)
بۆ باسکردنی شتێک لە ڕابردوو کە گۆڕانی بەسەردا نایەت، زۆرجار بۆ پەشیمانییە.
If + Past Perfect (had+V3) , Would have + V3
(+) If you had studied, you would have passed.
ئەگەر بخوێندایەت، دەردەچوویت.
(-) If I hadn't missed the train, I wouldn't have been late.
ئەگەر شەمەندەفەرەکەم لەدەست نەدایە، درەنگ نەدەکەوتم.
تێبینییە گرنگەکان
- ئەگەر If کەوتە سەرەتای ڕستە، دەبێت فاریزە ( , ) بەکاربێنین.
- ئەگەر If کەوتە ناوەڕاست، پێویست بە فاریزە ناکات.
- دەتوانیت Unless بەکاربێنیت کە واتای (ئەگەر ... نەبێت) دەدات (If not).
- وشەی Will یان Would هەرگیز لەگەڵ بەشی If نایەت.
تاقیکردنەوەی If Clauses
Q1: If it _____ (rain), we will stay at home.
Q2: If I _____ you, I would study harder.
Q3: Unless she _____ (hurry), she will miss the flight.