پەیکەری پیێتا

 


ناوەکەی: پیێتا (سۆز و بەزەیی)
ناوەکەی بە ئینگلیزی: Pietà
ناوی هونەرمەند: میکێلانجێلۆ بوۆنارۆتی

پێناسەیەک و کورتەیەک لەسەری:
چیرۆکی ئەم شاکارە لە ساڵی ١٤٩٨ دەست پێ دەکات، کاتێک میکێلانجێلۆ تەمەنی تەنها ٢٤ ساڵ بوو. ئەو دەیەویست کارێک بکات کە مێژوو هەژێنێت، بۆیە پارچە مەڕمەڕێکی گەورەی لە چیاکانی کارارا هەڵبژارد کە هێندە سپی بوو وەک بەفر دەدرەوشایەوە.

​چیرۆکەکە باس لە ساتێکی پڕ لە ئازار و سۆز دەکات: حەزرەتی مریەم تەرمی کوڕەکەی (عیسا)ی لە باوەش گرتووە دوای ئەوەی لە خاچ دراوە. میکێلانجێلۆ توانیویەتی بەردێکی ڕەق بگۆڕێت بۆ جەستەیەکی نەرم؛ ئەگەر سەیری پەنجەکانی مریەم بکەیت کە چۆن لە ژێر قۆڵی عیسا چوونەتە ناو گۆشتەکەیەوە، وا هەست دەکەیت سەیری مرۆڤێکی زیندوو دەکەیت نەک بەرد.

​سەرنجڕاکێشترین خاڵ لەم چیرۆکەدا ئەوەیە کە مریەم زۆر گەنجتر لە تەمەنی ڕاستەقینەی خۆی دەردەکەوێت. کاتێک ڕەخنەگریان لێ گرت، میکێلانجێلۆ وتی: "ئەو ئافرەتانەی پاکن و گوناهـ ناکەن، هەمیشە گەنج دەمێننەوە." هەروەها ئەمە تەنها کارە کە میکێلانجێلۆ ناوی خۆی لەسەر هەڵکۆڵیبێت (لەسەر ئەو قایشەی بە سنگی مریەمدا هاتووە)، چونکە گوێی لێ بوو خەڵکی دەیانوت ئەمە کاری هونەرمەندێکی ترە، ئەویش شەو بە دزییەوە چوو بۆ ناو کەنیسەکە و ناوی خۆی لەسەر سنگی مریەم نووسی تا هەمووان بزانن کێ ئەم "بەردە هەناسەدەرە"ی دروست کردووە.

لێدوان بنوسە

نوێیەکان کۆنەکان
زیکر
تەسبیح
0
پزیشکی
پێشبڕکێ
زیکر