کتێبی مەملەکەتی سپیسوار
نوسەر : حەمەسەعید کەلاری
بابەت : ڕۆمان،کوردی
کورتە :
ڕۆمانەکە دەیان چیرۆک لە میراتی ڕووحی کورد و زەمینی کوردستان دەگێڕێتەوە، جیهانی ڕووحی کوردی لە ئەفسانە و داستان و نەریت و باوەڕگەلی سادە و قووڵی ئەم جیهانە باڵایە لە واقیعی ئەنفال و شۆڕش و ئایدیۆلۆژیا و جەنگ و بەرگریدا بەرجەستە دەکاتەوە. گشت چیرۆکەکان قوژبنێک لە بیرکردنەوەی کورد بۆ جیهان و ژیان و ئیمان و خودا و دین و چارەنووسی مرۆڤ پێشان دەدەن، کاراکتەرگەلی مێژوویی لە نزیکمانەوە ڕووح بە ئێستامان دەدەنەوە، گەرمییەک کە لە ئاسمانی میتافیزیک و جیهانی زەردەشت و یارسان و جنۆکە و خەون و پیری هەقناس و ڕێبەرەوە بە خوێنی ئێمەوە دەداتەوە! گەرمییەک کە لەنێو ڕۆشنبیری کوردیدا ساردبووەتەوە و بە کورەی زمانێکی بێ خوێنەوە گەرم نابێتەوە! بەڵام (حەمەسەعید کەلاری) لە ڕێی ئەم کاراکتەرگەلانەوە، لە نێو کەشیی کورتەچیرۆکگەلی ڕەمزی و سوریالییەوە، واقیعێک بینا دەکاتەوە کە دەمێکە لێمان دزراوە!
