کتێبی مەملەکەتی گورگەکان
نوسەر : حەمەسەعید کەلاری
بابەت : ڕۆمان،کوردی
کورتە :
مەملەکەتی گورگەکانی حەمەسەعید کەلاری ژانرێکی ئەدەبی جوانە، یادەوەری و ڕۆمانە، هەر کە دواندت ( خوێندتەوە) وەک مناڵێکی خرو خەپان و خوێن شیرین خۆیت تێئەڵێنێ و یەخەت بەرنادا تا تێر نەیلاوێنی. کە خوێندمەوە لە زۆر شوێنا وام ئەزانی باسی من ئەکا، ئاخر منیش پیاوانی ڕژێم دەسترێژی گوللەیان لێکردوم، زیندانیان کردووم و چەرمەسرێی ناو زیندانم بینییوە، گەنج بووم دایمە (شەمێک، یان کانییەک) لە خەیاڵمدا بووە، لەگەڵ کچانی گەڕەک یاریم کردووە، ئەوان لە من گەورەتر بوون و ئاوەزیان بەهەندێ شت شکاوە، منیش فەقێیاتی و حیزبایەتیم کردووە.
