کتێبی لۆلیتا
نوسەر : ڤلادیمێر نابۆکۆف
وەرگێڕ : توانا حەمەنووری
بابەت : ڕۆمان،ئەجنەبی
کورتە :
لۆلیتا رۆمانێک تەژی لە هۆگربوون و بیرکردنەوە لە رابڕدوو دواجار حەزکردن بەوەی چی دەبوو ئەگەر لۆلیتا هی من بووایە، تا توشی خوێنرێشتن نەبوومایە. رۆمانی لۆلیتا لە نوسینی “ڤیلادیمێر نابۆکۆڤ” لە 1955 لە فەرەنسا دوای بڵاوبوونەوەی، بەهۆی جوانیی چیرۆکەکە و بلیمەتی لە گێرانەوەی زۆر خێرا بۆ زمانە جیا جیاکان وەرگێردرا و تەوژمێک لە خوێنەری بەدەوری خۆیدا کۆکردەوە، کتێبی لۆلیتا باس لە چیرۆکی مامۆستایەکی زانکۆ دەکات بە ناوی “هەمبێرت” کە لە ئەورووپاوە بۆ شارێکی چکۆڵانە هیجرەت دەکات، لەم شارە وا رێک دەکەوێ ژوورێک بەکرێ بگرێت لە ماڵی ژنێک بە ناوی “شارلۆت”ی بێوەژن، شارلۆت بە تەنیا لەگەڵ کچەکەی دەژیا لەم ماڵە بە ناوی “لۆلیتا”، ڕەنگە واش بە زەینی شارلۆتدا هاتبێت کە بەکرێدانی ژوورێک بۆ مامۆستایەکی زانکۆ خراپ نەبێت.
