کتێبی من لە ماڵی سەرۆک بووم
نوسەر : نیهاد جامی
بابەت : ڕۆمان،کوردی
کورتە :
ڕۆمانی من لەماڵی سەرۆک بووم دووەم کتێبی چاپکراوی منە لەبارەی ئەدەبی گێڕانەوە کە سیانەیەکە یەکەمیان لە ئۆکتۆبەردا کوژرام بوو کەدوای چاپکردنی دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبوو ئەوەی ئێستا دووەم کتێبە و سیانەکە بەکتێبی داهاتوو کۆتایی دێت بەناوی دەستنووسی کتێبێک ، هەرسێکیان زنجیرەک پێکدێنن لەبارەی دنیابینی من بۆ گوتاری سیاسەت .
قسەکردنێکی ترە لەبارەی چیرۆکی مرۆڤی کورد لە خۆرئاوا و ترس لەهێزی سیاسی و ڕاکردن و ڕووداوەکانی ئەم نۆڤلێتەش لەنێوان کوردستان ئەڵمانیا و ئیتاڵیا تەواو دەبێت، قسەکردنەوەیە لە نەبونی ئازادی ڕۆژنامەگەری و کێشەی گەنجی کورد لە ئەوروپا و سێکس و خۆشەویستی و تلیاک کێشان.نهێنییەک لەکۆی گێڕانەوەی ناو کتێبەکە کە کۆمەلێک مرۆڤی جیاواز قسەی خۆیان دەکەن .
