کتێبی من ئادەمم



 کتێبی من ئادەمم

نوسەر : ئاکۆ حسێن
بابەت : ڕۆمان،کوردی

کورتە :
لەکەشێکی باراناویدا کە باران نەرم  نەرم  دەباری دەستم بەخوێندنەوەی ئەو کتێبەکرد کە لە دەستپێکی نوسراوە  (با و باران لەتەمەنی بەفر کەم دەکەن گوناهـ و تاوانیش خۆشەویستی خودا ،هەموومان ئەوینێک لەژیان قەرزارین سەرپشکین ئاخۆ ئەم ئەوینە بەکێ دەبەخشین بەخودا و پەیامبەرەکەی کە سەرەنجام لێی گەیشتن بەڕەزامەندی خودایە یا موڵک و سامانی دنیا کە ئەنجامەکەی بەهەلاکەتدانی ڕۆحە ) .
دوای ماوەیەکی زۆر دابڕانم لەخوێندنەوە ئەو ڕۆمانەم خوێندەوە ووزەیەکی ڕۆحی زۆری پێبەخشیم  هەرچەندە سادەیی پێوە دیارە بەڵام لەمانادا قوڵ و کاریگەرە ،لەو کتێبەدا درکم بەوە کرد کە  زۆرجار  هەندێ لەشتەکان بەبەرچاومانەوە نایانبینین و قەدری هەبوونیان نازانین یا ئەوەی وەک پێویست بۆیان تێنەکۆشاوین و هەوڵمان بۆیان نەداوە یا ئەوەی کە زۆر بەسادەی و ساکاری وەرمانگرتووە بەقوڵی بۆی نەچووین ،بەوێنە هەرچەند بەتەمەن گەورەبین و لەهەر ئاست و پلەیەکی بەڵادابین پێویستمان بەمامۆستایەک هەیە کە لێوەی فێربین هەمیشە ڕێگایی تاریکمان بۆ ڕۆشن بکاتەوە ...




لێدوان بنوسە

نوێیەکان کۆنەکان
زیکر
تەسبیح
0
پزیشکی
پێشبڕکێ
زیکر