Tanya Haji English Institute
Lesson 18: Countable & Uncountable Nouns
لە زمانی ئینگلیزیدا ناوەکان دابەش دەبن بۆ دوو جۆری سەرەکی: ئەوانەی دەژمێردرێن و ئەوانەی ناژمێردرێن. تێگەیشتن لەم بابەتە زۆر گرنگە بۆ بەکارهێنانی (a/an) و (much/many) بە شێوەیەکی ڕاست.
1. Countable Nouns (ناوە ژمێردراوەکان)
ئەم ناوانە دەتوانرێت بە تاک (Singular) یان بە کۆ (Plural) بەکاربهێنرێن. دەتوانین ژمارەیان بخەینە پێش.
- (a/an) وەردەگرن لە کاتی تاکدا.
- (s) ی کۆ وەردەگرن.
An apple → Three apples
سێوێک → سێ سێو
How many + Plural Countable Noun?
2. Uncountable Nouns (ناوە نەژمێردراوەکان)
ئەم ناوانە ناژمێردرێن و بە شێوەی "کۆ" بەکارنایەن. وەک شلەکان، گازەکان، و شتە زۆر وردەکان.
| Category | Examples | Listen | واتاکەی |
|---|---|---|---|
| Liquids | Water, Milk, Juice | شـلەکان | |
| Grains | Rice, Sugar, Salt | دانەوێڵە و وردەکان | |
| Abstract | Love, Happiness, Time | ناوە مەعنەوییەکان | |
| Food | Bread, Cheese, Meat | خواردنی گشتی |
تێبینی: هەرگیز (a/an) یان (s) بۆ ئەمانە بەکارنایەت. بۆ نموونە ناڵێین (a water) یان (waters).
How much + Uncountable Noun?
3. ئەمانە ناژمێردرێن (ئاگاداربە!)
ئەم ناوانەی خوارەوە لە زمانی ئینگلیزیدا بە "نەژمێردراو" دادەنرێن و هەرگیز (s) وەرناگرن:
Money, Advice, Information, Homework
پارە، ئامۆژگاری، زانیاری، ئەرکی ماڵەوە
4. بەکارهێنانی کۆنتێنەرەکان
بۆ ژماردنی شتی نەژمێردراو، دەبێت "پێوانە" یان "قاپ" بەکاربێنین:
A glass of water / Two glasses of water
پەرداخێک ئاو / دوو پەرداخ ئاو
A piece of advice / A kilo of meat
ئامۆژگارییەک / کیلۆیەک گۆشت
5. کەی کامەیان بەکاردێنین؟
Many: Only for Countable
بۆ ژمێردراوەکان (وەک: Many cars)
Much: Only for Uncountable
بۆ نەژمێردراوەکان (وەک: Much water)
A lot of: For Both
بۆ هەردووکیان بەکاردێت لە ڕستەی ئاساییدا.
تاقیکردنەوەی خێرا (Quiz)
Q1: We don't have _____ milk in the fridge.
Q2: How _____ people are at the party?
Q3: I need some _____ (information) about the course.