وانەی یازدەم

Tanya Haji English Institute

Lesson 11: Present Tenses (کاتی ئێستا بە هەموو جۆرەکانییەوە)

کاتەکانی ئێستا بناغەی گفتوگۆن. لێرەدا بە وردی باسی هەر ٤ جۆرەکە دەکەین لەگەڵ سێ حاڵەتی (ئەرێ، نەرێ، پرسیار) و ڕوونکردنەوەی وەڵامەکان.
1. Present Simple (ئێستای سادە)

بۆ ڕاستی جێگیر و خووی ڕۆژانە بەکاردێت.

Subject + Verb (s/es)

تێبینی: بۆ (He, She, It) پاشگری s زیاد دەکەین. بۆ (I, We, You, They) کردەرەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە.

(+) She works in a bank. شـی وۆرکـس ئـن ئـە بـانـک ئەو لە بانکێک کار دەکات.
(-) She does not work in a bank. شـی دەز نـۆت وۆرک ئـن ئـە بـانـک ئەو لە بانکێک کار ناکات.
(?) Does she work in a bank? دەز شـی وۆرک ئـن ئـە بـانـک؟ ئایا ئەو لە بانکێک کار دەکات؟

Q1: They _____ (like) coffee.

2. Present Continuous (ئێستای بەردەوام)

بۆ کارێک کە ڕێک ئێستا خەریکە ڕوودەدات.

am/is/are + Verb-ing
(+) They are playing football. زەی ئـار پـلـەیـنـگ فـوتـبـۆڵ ئەوان تۆپی پێ یاری دەکەن.
(-) They are not playing football. زەی ئـار نـۆت پـلـەیـنـگ فـوتـبـۆڵ ئەوان تۆپی پێ یاری ناکەن.
(?) Are they playing football? ئـار زەی پـلـەیـنـگ فـوتـبـۆڵ؟ ئایا ئەوان تۆپی پێ یاری دەکەن؟

Q2: Look! It _____ (rain) now.

3. Present Perfect (ئێستای تەواو)

بۆ کارێک کە تەواو بووە بەڵام کاریگەری ماوە.

have/has + V3
(+) I have lost my key. ئای هـەڤ لـۆسـت مـای کـی من کلیلەکەم ون کردووە.
(-) I have not lost my key. ئای هـەڤ نـۆت لـۆسـت مـای کـی من کلیلەکەم ون نەکردووە.
(?) Have you lost your key? هـەڤ یـوو لـۆسـت یـۆر کـی؟ ئایا کلیلەکەت ون کردووە؟

Q3: She _____ (write) two books.

4. Present Perfect Continuous

بۆ کارێک لە ڕابردوو دەستی پێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە.

have/has + been + Verb-ing
(+) He has been waiting. هـی هـەس بـیـن وەیـتـیـنـگ ئەو ماوەیەکە چاوەڕێیە.
(-) He has not been waiting. هـی هـەس نـۆت بـیـن وەیـتـیـنـگ ئەو زۆر نییە چاوەڕێ بێت.
(?) Has he been waiting? هـەس هـی بـیـن وەیـتـیـنـگ؟ ئایا ئەو مێژەیە چاوەڕێیە؟

Q4: We _____ (study) for two hours.

لێدوان بنوسە

زیکر
تەسبیح
0
پزیشکی
پێشبڕکێ
زیکر