موعجیزەکانی پێغەمبەر ﷺ

موعجیزەکانی پێغەمبەر ﷺ (المعجزات النبوية)

بەڵگەی ڕاستگۆیی بانگەوازی کۆتا پێغەمبەری خودا

١. موعجیزە نەمرەکان (العقلية)

قورئانی پیرۆز: گەورەترین و بەردەوامترین موعجیزەی پێغەمبەرە ﷺ کە بە زمانێکی پاراو و بێ وێنە دابەزیوە و تا ڕۆژی دوایی وەک بەڵگەیەکی زیندوو دەمێنێتەوە.

٢. موعجیزە ئاسمانییەکان (السماوية)

  • شەقبوونی مانگ (انشقاق القمر): کاتێک قورەیش داوای بەڵگەیان کرد، پێغەمبەر ﷺ ئاماژەی بۆ مانگ کرد و مانگ بوو بە دوو کەرتەوە.
  • ئیسرا و میعراج: گەشتە شەوانەکەی لە مەککەوە بۆ قودس و پاشان بۆ ئاسمانە بەرزەکان لە یەک شەودا.

موعجیزە هەستییەکان (الحسية)

ئاوی نێوان پەنجەکان: لە چەندین شوێندا ئاو لە نێوان پەنجە پیرۆزەکانی وەک کانی هەڵقوڵاوە.

گریانی قەدی دارخورما: دارەکە وەک منداڵ دەستی کرد بە گریان تا پێغەمبەر ﷺ باوەشی پێدا کرد.

زیادبوونی خواردن: لە جەنگی خەندەکدا خواردنی ٣-٤ کەس بە بەرەکەتی دەستی ئەو تێرای ١٠٠٠ کەسی کرد.

هەواڵدان لە غەیب (الإخبار بالغيبيات)

پێغەمبەر ﷺ باسی زۆر شتی کردووە کە لە داهاتوودا وەک خۆیان هاتوونەتە دی:
• فەتحکردنی قودس، میسر و وڵاتی فارس.
• بڵاوبوونەوەی فیتنەکان.
• نیشانەکانی قیامەت.

لێدوان بنوسە

زیکر
تەسبیح
0
پزیشکی
پێشبڕکێ
زیکر