کتێبی گێلەپیاو
نوسەر : عەزیز نەسین
وەرگێڕ : کامیل محەمەد
بابەت : ڕۆمان،تورکی
کورتە :
باسی پیاوێک دەکات کە توشی چەندین کار و کێشەی سەیر و سەمەرە دەبێت، لە سەرەتادا ئەم پیاوە لە شوێنێک وەک چاودێری کەلوپەلی هاتوو و دەرچوو دەست بەکار دەکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئامادەنیە گەندەڵی بکات بۆیە دەردەکرێت.
یەکێکی تر لەو ڕوداوانەی کە توشی دەبێت لە نێو ڕۆمانەکەدا، ڕۆژێک شارەکەی خۆی جێدەهێڵێت ڕودەکاتە شارێکی تر هیچ شوێنێکی نیە لێی بخەوێت بۆیە ڕوودەکاتە مزگەوتێک و شەو لەوێ دەمێنێتەوە، بۆ بەیانییەکەی کە خەڵک دێن بۆ مزگەوت هەڵیدەستێنن و ئەویش خەواڵووە و چەند وشەیەکی سەیر دەردەبڕێت، خەڵکی ناو مزگەوتەکەش وادەزانن ئەوە زمانی ئەڵمانیە و ئەو کەسەش ئەڵمانیە و هاتوە موسوڵمان بێت، بۆیە بەخێرهاتنی دەکەن و خەڵک دێن بۆ پێشوازی، تاکوو دوای ماوەیەک ئەو کارە ئاشکرا دەبێت. ئیدی توشی ئەم ڕوداوانە و کۆمەڵێک ڕوداوی سەیر و سەمەرەی تریش دەبێ، کە تۆ خوێنەر کە بتوانی جێژ لەم ڕۆمانە ببینیت،
داگرتنی فایلی کتێب
