سرودی نەتەوەیی: کوردم زمانم کوردیە

سرودی: کوردم

نووسینی: گارە سازکار

گوتنی: ئەیووب عەلی و شڤان پەروەر

سرودی کوردم

چیرۆکەکەی:

ئەم بەرهەمە هونەرییە وەک مانادۆزینەوەیەک بۆ ناسنامەی کورد لە سەدەی بیست و یەکدا دەردەکەوێت، کە تێیدا جەخت لەسەر فرەچەشنیی زاراوەکان و یەکپارچەیی خاکی کوردستان دەکرێتەوە. چیرۆکی سرودەکە گێڕانەوەی بەرەنگاربوونەوەی میللەتێکە کە سەرەڕای دابەشکردنی خاکەکەی بۆ چوار پارچە و هەوڵدان بۆ سڕینەوەی کەلتوورەکەی، هێشتا بە زیندوویی ماوەتەوە. تایبەتمەندیی ئەم سرودە لەوەدایە کە هەردوو شێوەزاری کورمانجیی سەروو و ناوەڕاست (سۆرانی) تێدا بەکارهاتووە بۆ ئەوەی پەیامەکە بگاتە هەموو ماڵێکی کورد، هەروەها بە وردی ئاماژە بە پێنج زاراوە سەرەکییەکە و شارە جیاوازەکانی کوردستان دەکات لە ئیلامەوە تا سێواس، ئەمەش وای کردووە ببێتە سرودێکی نەتەوەیی مۆدێرن کە هەستی نیشتمانپەروەری لای نەوەی نوێ بەهێزتر دەکات و مێژووی پڕ لە خەبات و ئازادیخوازیی کورد بەیاد دەهێنێتەوە.

گوێگرتن لە گۆرانییەکە

شیعرەکە:

زمانێ مە ٥ زاراڤە
کوردم، زمانم کوردییە،
من خەڵکی کوردستانم
ب کەلتور و جل و بەرگم
جیاوازە نیشتیمانم
مافی ڕەوای خۆمە منیش
سەربەست و ئازاد بژیم
بەند کرام و ماڵیان ڕووخاندم،
بەڵام من هەر نەبەزیم

کوردم، کوردم، کوردم، کوردم
کوردم، خەڵکێ کوردستانم،
زمانێ من کوردییە
خوەدان وەلاتەک دێرینم،
کولتورێ من زندییە
کوردم، کوردم، کوردم، کوردم

شاهێدن ڕۆژگار و مێژوو
چەند ساڵە تێدەکۆشین
دوژمن و نەیارمان زۆرن،
دەخوازن بندەست بژین
چەند ساڵە دوژمنی زۆردار
خاکی من بەشبەش دەکات
تا نەبینە مللەتی کورد
ئاڵای وڵات هەڵ بکات

کوردم، زمانم کوردییە،
من خەڵکی کوردستانم
ب کەلتور و جل و بەرگم
جیاوازە نیشتیمانم
مافی ڕەوای خۆ مە منیش
سەربەست و ئازاد بژیم
بەند کرام و ماڵیان ڕووخاندم،
بەڵام من هەر نەبەزیم
کوردم، کوردم، کوردم، کوردم

ل دەستپێکێ کرن دو پار،
جارا ددوووێ کرن چار
وەلاتێ من داگیر کرن،
هەر چار ئالی بوون نەیار
ل ئیلامێ هەتا سێواس،
ل شنگالێ هەتا قارس
سەرخوەبوون و ئالا و خەبات،
ئەو ژ من ڕە بوون پێ ناس

کوردم، خەڵکێ کوردستانم،
زمانێ من کوردییە
خوەدان وەلاتەک دێرینم،
کولتورێ من زندییە
کوردم، کوردم، کوردم، کوردم

باشوور دڵە ل سینگمە
باکوور هێزە ل گیانمە
ڕۆژاڤا هەناسەکانمە
ڕۆژهەڵات نووری چاوانمە
هەر کوردستان نیشتیمانمە، نیشتیمانمە
زمانێ مە ٥ زاراڤە
کورمانجی و سۆرانییە
کەلهووری سێ،
دملکی چار یێ پێنجێ گۆرانییە

بڵاوکراوەی: تەنیاحاجی

لێدوان بنوسە

نوێیەکان کۆنەکان
زیکر
تەسبیح
0
پزیشکی
پێشبڕکێ
زیکر