کتێبی گوناھی گەورە
نوسەر : فەڕۆخ نێعمەتپوور
بابەت : ڕۆمان،کوردی
کورتە :
ڕۆمان یەکێکە لەو ژانرە نوێیانەی کە لە سەردەمی ئێستادا بەشێوەیەکی گرنگ دەور ئەبینێ و خاوەن مۆرک و شێوازی تایبەتی خۆیەتی. ڕۆمان وەکوو ژانرێکی ئەدەبی لە کۆمەڵگای ڕۆژئاوا لە سەدەی ۱۸ بەملاوە دەست پێئەکا و بەتەواوی لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا خۆی ئەنوێنێ. بەڵام لە کۆمەڵگای ڕۆژهەڵات بەداخەوە زۆر درەنگ سەرهەڵ ئەدات، هەم لە نەتەوەی فارس و هەم عەرەب و هەروەها نەتەوەی کوردیش، بەگشتی مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆمان لە کوردا ئەگەڕێتەوە بۆ دەوروبەری سەد ساڵ لەمەوبەر کە عەرەب شەمۆ یەکەم ڕۆمانی کوردی بە ڕێنووسی کریلیک بە ناوی شڤانێ کورد لە ساڵی ۱۹۳۰دا نووسی. بەگشتی ڕۆمان ئی سەردەمی مۆدێڕنە و بەو هۆیەش کە مۆدێڕن بوون درەنگتر لە جیهانی ڕۆژهەڵات سەری هەڵداوە، ڕۆمانیش هەر وەکوو زۆریەک لە ژانرە نوێکان وەکوو شانۆنامە و شێعری نوێ بەپێی مۆدێڕن بوون درەنگتر پەیدا بووە و بوژاوەتەوە. شێلینجێر دێتە سەر ئەو باوەڕەی کە ڕۆمان بە گونجاوترین شێواز بۆ نیشاندانی جیهانی مۆدێڕن دائەنێت...
داگرتنی فایلی کتێب
