کتێبی دەنگی ( نامۆ )

 


کتێبی دەنگی ( نامۆ  )

نوسەر : ئەلبێت کامۆ
وەرگێڕ : حمەکەریم عارف
دەنگ : نەرمین عبداللە
ئامادەکردنی : ئاوات کوێستانی
بابەت : ڕۆمان

کورتە :
ڕۆمانەکە بە بەناوبانگترین ڕستە لە ئەدەبیاتی سەدەی بیستەم دەست پێ دەکات: “دوێنێ دایکم مرد” لەم ڕستەیەدا هەستەکانی(مێرسو)دەربارەی مردنی دایکی سەردەردێنن، ئەو مردنی دایکی وەک ڕاستیێک قبوڵ دەکات نەوەک وەک بارێکی سۆزداری. مێرسو دوای مردنی دایکی بەردەوامە لە بەرێکردنی ڕۆژەکانی بێ ئەوەی دڵتەنگی مەرگی دایکی پێوە دیاربێت، دەڕواتە مەلەکردن و لەگەڵ “ماری” خۆشەویستی سێکس دەکات، تەنانەت لەکاتی ناشتنی تەرمی دایکی دا، مێرسو ئارەزوو ناکات تەرمی دایکی ببینێت، خۆی بە جگەرەکێشان و قاوەخواردنەوە خەریک دەکات.
مێرسو لە لایەن بەڕێوەبەری کارەکەیەوە دەرفەتی کارکردنی بۆ دێت لە پاریس، بەڵام ڕەتی دەکاتەوە بە بیانووی ئەوەی هیچ شتێک بۆ ئەو جیاوازی نییە و ئامانجێکی نییە تا لە هەوڵی باشترکردنی گوزەرانی دابێت.

لێدوان بنوسە

نوێیەکان کۆنەکان
زیکر
تەسبیح
0
پزیشکی
پێشبڕکێ
زیکر