کتێبی ڕاونراوەکان؛ لە سەروەرییەکانی پێشمەرگە شیوعییەکان
نوسەر : کیفاح حەسەن (مولازم کەریم)
وەرگێڕ : ڕابەر ڕەشید
بابەت : ڕۆمان،عەرەبی
کورتە :
بۆ دوو بەش دابەشبووین، بەشێکمان لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکە بووین، کە پارێزراو بوو، هاوڕێیان دەیانتوانی چاودێری جووڵانەوەکانی دوژمن بکەن .بەشەکەی تریش لە شوێنی حەسانەوە بوون و دەبوو هەردوو سێ ڕۆژ جارێک جێگۆڕکێ لەگەل یەکتر بکەن. لەو کاتەدا پێشمەرگەکانمان بڕیاریاندا مەفرەزەیەک بۆ دەوروبەری ئەو شوێنانەی کە دوژمن تیایاندا جێگیر بووە دەربکەن و زانیاری کۆبکەنەوە، ئەگەر پێویستیشی کرد شەڕیان لەگەڵدا بکەن
