کتێبی مەسخ کافکا
نوسەر : فرانس کافکا
وەرگێڕ : پێشەوا فەتاح
بابەت : ڕۆمان،ئەجنەبی
کورتە :
مەسخ
شاکاری فرانز کافکا
کورتە ڕۆمانی مەسخ بە یەکێک لە گەورەترین شاکارەکانی کافکا دادەنرێت.
بە گشتی ڕۆمانەکە باس لە گۆڕان و ژیانی کافکا خۆی دەکات. پاڵەوانی ڕۆمانەکە گریگۆر هامزایە کە لە خێزانێکی کریستان دەژی بەڵام خۆی جوە. کاتێک شەو دەخەوێت بەڵام بەیانیەکەی لە خەوێکی نائارامەوە خەبەری دەبێتەوە، خۆی لە نێو جێگەکەیدا بە لاوازی دێتە بەر چاو، کە سەیر دەکات لاقەکانی باریک و پشتە سەدەف ئاسا ڕەقەکەی و زگە قەوسەکەی خۆی دەبینێت. لە کۆتایدا بۆی دەردەکەوێت کە بۆتە قالۆنچەیەک.
کافکا دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم ڕۆمانەوە ئەوە بگەیێنێت کە ژیانی مرۆڤ ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە گۆڕاندایە، دەکرێ ئەوەی کە شەو بە لەشێکی ساغ دەخەوێت بەیانی بە نەخۆشی بێدار ببێتەوە.
بۆیە دۆستیۆفیسکی دەڵێت: ئەوانەی کە بەیانی بە هەژاری لە ماڵ چوونە دەر دەکرێ ئێوارە بە دەوڵەمەندی بگەڕێنەوە.
