کتێبی کوێری



 کتێبی کوێری

نوسەر : ژۆزێ ساراماگۆ
وەرگێڕ : سەڵاحەدین ئاشتی
بابەت : ڕۆمان،ئەجنەبی

کورتە :
کوێری و بینایی دوو چەمکی گرنگن لای ژوزێ ساراماگۆ،دوو وشەی سیمبوڵین کە سیفەتی چەمک وەردەگرن و لە یەك کاتدا دۆخی مێژوویی و ئۆنتۆلۆژیی مرۆڤمان بۆ وێنە دەکێشن.ساراماگۆ بەر لەوەی وێنەی دۆخە تاریك و تاڵەکەمان بۆ بکێشێ،وێنەی مرۆڤ و کوێربوونی لە ئاست دۆخەکەدا دەکێشێت،بەمانایەکی فەلسەفییتر،ساراماگۆ ئۆبێکت دێنێتە ناو سوبێکتەوە و لە میتافۆری بینایی و چاودا شتەکان چڕ دەکاتەوە.
سنورەکانی بینین کامەن؟ هایدگەر لە فەلسەفەکەی خۆیدا ڕستەیەکی سەیری و سەرجنڕاکێشی هەیە،ئەو دەڵێت؛
(بیستن بینینە)....
ئێمە ڕستەکەی هایدگەر لە سیاقی  فەلسەفەکەی ئەو  دەردەهێنین و دەیخەینە خزمەتی ماناکانی بینینەوە لای ساراماگۆ..
سەرەکیترین مانای بینین لای ساراماگۆ،دەشێ پەیوەندی بە بیستنی دەنگی کۆی مرۆڤەکانەوە هەبێت،واتە دۆخی مرۆڤ،دۆخێکی یەکانگیر و دەستەجەمعییە و مرۆڤی ڕاستەقینە و بینا دەبێت  لە ژاوەژاوی ڕەهادا دەنگی ڕاستەقینە جیابکاتەوە.
بیستن لە وتەی هایدگەردا پرۆسەیەکی وردتر و ئاگامەندانەترە و کە ساکار دەکرێتەوە دەگۆڕدرێت بۆ بینین..!





لێدوان بنوسە

نوێیەکان کۆنەکان
زیکر
تەسبیح
0
پزیشکی
پێشبڕکێ
زیکر