کتێبی کێ پالۆمینۆ مۆلرۆی کوشت
نوسەر : ماریۆ ڤارگاس یۆسا
وەرگێڕ : عەبدولخالق یەعقوبی
بابەت : ڕۆمان،ئەجنەبی
کورتە :
کێ پالۆمینۆ مۆلرۆی کوشت؟ ڕۆمانێکی پۆلیسی ئەمریکای باشوورە و لە نووسینی (ماریۆ ڤارگاس یۆسا)یە. ئەم ڕۆمانە ساڵی ١٩٨٦ بڵاوبۆتەوە، باسی گەندەڵی پێگەی سەربازی وڵاتی پیرۆ دەکات لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا، چیرۆکەکەی لەسەر یەک هێڵ دەڕوات و زۆریش سادەیە، کۆی باسەکە تەنها ئەوەیە گەنجێکی دەنگ خۆشی گیتارژەن بەناوی (پالۆمینۆ) بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە دەکوژرێت، دوو پۆلیسیش ئەرکی لیکۆڵینەوە ڕووداوەکە دەگرنەئەستۆ، یەکێکیان بەئەزموون و ئەوی دیکەیان بێ ئەزموون. خوێنەر هەر لە سەرەتاوە هەست دەکات کە پالۆمینۆ بۆ کوژراوە و کێ کوشتوویەتی، ئیدی بەر هیچ بەرزی و نزمی، شۆک و سەرسامییەک ناکەویت، تەنها ئەوەی کە ڕۆمانەکەی جوان کردووە وەرگێڕانە باشەکەی (عەبدولخالق یەعقووبی) و دەنگە شیرینەکەی (نەرمین عەبدوڵا)یە. نووسەری ئەم ڕۆمانە براوەی خەڵاتی نۆبڵە ئەگەرچی ماریۆ ڤارگاس بەرهەمی باشتری هەیە...
