کتێبی ڕەحەتەلوقم
نوسەر : زاهیر عەبدوڵڵا
بابەت : ڕۆمان،کوردی
کورتە :
ئەم کاسبیەی غەریب و کەر و عارەبانەکەی خراپ نەبوو
پارەی مەشڕوب و ڕەحەتە لوقم و جۆش بۆ کەرەکەی مسۆگەر دەبوو ، ئیدی غەریب کردبوویە عادەت بە ڕۆژ حەمباڵی دەکرد و مەغریبان بەر لە تاریکی دەچوو دوو چارێگی عەرەق و جنی دەکڕی و دەگەڕایەوە ماڵێ ، عارەبانەکەی لەبەر دەرگای حەسارێ بەجێدەهێشت و کەرەکەشی هەتا بنەبانی و پێش دەرگای ژوورەکەیان دەبرد و لەوێ دەیبەستەوە ، هەینێ تەشتێکی جۆ دەهێنا و چارێگه عەرەقەکەی هەموو تێدەکرد و لەبەردەم کەرەکەی دادەنا .. بەخۆشی سەری چارێگه جنەکەی دەکردەوە ، هەر ئەو کاتیش کەرەکه دەمی لە تەشتە جۆیەکه هەڵنەدەگرت هەتا هەمووی هەڵدەلووشی ، ئینجا بەزم خۆش دەبوو ، غەریب و کەر هەردووک سەرخۆش ، غەریب بە دەنگە نەشازەکەی دەمی دادەپچڕی و گۆرانیی دەگوت ، کەرەکەش لەسەر هەوای گۆرانیەکانی غەریب دەستی بە زەڕە زەڕ دەکرد ، خەڵکی حەسارێش دەدڕان لە پێکەنینان .
