کتێبی میسیۆ برایم و گوڵەکانی ناو قورعانەکەی
نوسەر : ئێریک ئیمانۆئیل شمیت
وەرگێڕ : سەلاح گادانی
بابەت : ڕۆمان،ئەجنەبی
کورتە :
بەسەرهاتی کوڕیژگەیەکی جووە. لە دایکێکی بە نابەدڵ شووکردوو و ناقایل و باوکێکی پاریزەری تووڕە و تۆسن… باوکێک کە دایکی و باوکی بەهۆی نازییەکانی شوێنگوم کراون. دایکیشی لەسەر پشتی لانکێک کوڕەی جێ هێشتوە و سەری خۆی هەڵگرتووە.
کوڕە مووسا دەبێتە وەرگێڕکەی نێو ماڵ باوکی. هەرچەند دەگەڵ ئەو باوکە لەژێر یەک میچدا دەژین، بەڵام بە ئەخلاق و بە ساڵ و زەمان لێک دوورن و ناتەبان. لە پاریسی گەورەدا لاوێکی تەنیای تەنیا، بێ یار و هاودەم، ون بوو… میسیۆ برایم پەنابەرێکی دنیای ڕۆژهەڵاتە و تەنیا دووکانداری سەری کوچە بۆی دەبێتە فریشتەی نەجات. میسیۆ پیاویکی ئەزموودی بەساڵاچوو و مرۆڤدۆستە و مانای ژیانی لە ناخی سرووشتدا هەست پێ کردووە.
میسیۆ برایم دیندارێکی بە دین و بینە و بە بیری خۆی تا بیر و تەفسیر لە دین دەکات. میسیۆ دەبێتە چاوساخی کوڕە جووەکە و لەگەڵ ژیان ئاشتی دەکاتەوە. دەیباتە سەفەردان و فەرهەنگ و کولتوور و ژیان و هەڵسوکەوتی گەڵیک خەڵک و وڵاتی پێ دەناسێنیت.
