کتێبی ماڵی ڕێحان
نوسەر : هۆشەنگ شێخ محەمەد
بابەت : ڕۆمان،کوردی
کورتە :
ده‌قێكه كراوه‌ته‌وه به ڕووی چه‌نده‌ها باسی گرنگ و پڕ بایه‌خ و له ده‌رگای چه‌ندین بابه‌تی هه‌ستیاری داوه، وه‌كو مێژووی كێشه‌ی نێو فكری ئیسلامی له سه‌ر چه‌مكه‌كانی (پیرۆزی و پاكی و گه‌وره‌یی و خودا…هتد) و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌فسانه‌ی یونانی و هیندی و به‌كارهێنانی زمانێكی شیعرئامێز و ناسك، له لایه‌كی تره‌وه كاری له‌سه‌ر ئاوه‌ژووبوونه‌وه‌ی مانا كردووه، كه نێرێك ئاوس ده‌بێت، ئه‌مه بۆ خۆی پێچه‌وانه‌ی واقیعه، كه له ڕاستیدا هه‌میشه مێ ئاوس ده‌بێت، به‌ڵام هه‌موو شته‌كان كاتێك دێنه نێو ئه‌ده‌به‌وه گۆڕانكاری گه‌وره و قووڵیان به سه‌ردا دێت و مانای واقیعی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و ده‌بنه هه‌ڵگری مانای ئه‌ده‌بی، هه‌روه‌ها بۆ بنیاتنانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی سوودی له ڕواڵه‌تێكی نێو سروشت وه‌رگرتووه، ئه‌ویش گوڵی(ڕێحان)ه، به هۆی ئه‌و بۆنه خۆشه‌ی كه هه‌یه‌تی، سه‌راپای جیهانی نێو ڕۆمانه‌كه بۆنڕێژ ده‌كات، ...
