کتێبی وەرزی کۆچ بەرەو باکور
نوسەر : ئەلتەیب ساڵح
وەرگێڕ : سەباح ئیسماعیل
بابەت : ڕۆمان،عەرەبی
کورتە :
ڕۆمانەکە بە گەڕانەوەی حیکایەتخوان دوای حەوت ساڵ، بۆ کوێردەدێیەکەی لەسەر ڕووباری نیل، کە بۆ خوێندن چووبوو، دەستپێدەکات. مستەفا سەعید کەس هیچی لەبارەوە نازانێت، لە شوێنێکی دییەوە هاتووە و لەم گوندە چەپەک و دوورەدەستە زەوی کڕیوە و ژنی هێناوە و خاوەنی دوو منداڵە، گیرساوەتەوە.
شەوێکیان لە کاتی خواردنەوە و مەستبووندا مستەفا سەعیدی جووتیار بە ئینگلیزیەکی ڕەوان دەست بە شیعرگوتن دەکات. ئەمە سەرنجی حیکایەتخوان ڕادەکێشی و لێی دەکەوێتە گومانەوە، پێی دەڵێت ئەگەر باسی خۆتم بۆ نەکەیت و نهێنیەکانی خۆتم بۆ نەدرکێنیت، ئەوا بە خەڵکی گوند دەڵێم تا لێکۆڵینەوەت لەگەڵدا بکەن.
