کتێبی مانگەشەو
نوسەر : نەبەز گۆران
بابەت : ڕۆمان،کوردی
کورتە :
" بەم ڕۆژگاری نائومێدییەوە
دڵم خۆشە !
شکور ھێشتا خۆمم،
نە ڕۆژگار ئەتوانێت غرورم لێ بسەنێتەوە و
نە دونیا ئەتوانێت خاڵیم کاتەوە لە سادەیی.
ھێشتا
لەگەڵ تەنیاییەکەمدا پێکەنینمان بە درۆی پێکەوەبوونی مرۆڤ دێت!
ھێشتا بڕوام وایە:
پیاوێک چرای ماڵەکەی تەنیایی بێت
ھیچ کەس ناتوانێت
ژیانی تاریک بکات!
گەرچی ئەزانم
(ژیان) وشەیەکە لەناو کەوانەیەکی داخراودا
ئەگەرچی ئەزانم
ژیان بەم خاوییە ناڕوات!
ئەگەرچی ئەزانم
ژیان گۆرانییەکی خەمگینە و ھەموو ئێوارەیەک
بە دڵێکی پڕەوە دەماننێرێتەوە ماڵ،
بەڵام
دڵخۆشم "
