کتێبی خەیاڵی پیاوێکی گاڵتەجار
نوسەر : دۆستۆیڤسکی
وەرگێڕ : هونەر شاهۆ
بابەت : ڕۆمان ،ئەجنەبی
کورتە :
ئەم کتێبە شێوەی کورتە ڕۆمانە نوسراوە باس لەکەسێک دەکات کە لەشاری پترسبۆرگی ڕووسیا ژیاوە ، هەر لەسەرەتای ژیانیەوە لەلایەن دەوربەرەوە گاڵتەی پێکراوە و بووەتە شوێنی پێکەنینیان بەڵام ئەم کەسە پێیان کاریگەر نییە و گوێ پێنەداون، بەردەوام خەیاڵی خۆکوشتنی لە شەوێکی ئارام لە مێشکیدابووە بۆئەم مەبەستە دەمانچەیەک دەکڕێ بەڵام شەوێک لەکاتی گەڕانەوە مناڵێک دەستی دەگرێت و داوای یارمەتی لێدەکات هەرچەند یارمەتی نادات بەڵام دەبێتەهۆکاری بیرکردنەوەی ، شەوخەون دەبینێت لەخەونەکەیدا خۆشەویستی دەچێنێت و ئاشنا دەبێت بە مرۆڤەکان کاتێ لەخەوهەڵدەستێ پەشیمان دەبێتەوە لە بیرۆکەی خۆکوشتن و دەمانچەکە فڕەدەدات و بڕیاردەدات دەست بکات بەژیانێکی نوێ.
