کتێبی یەکەمین مامۆستا
نوسەر : جەنگیز ئیتماتۆڤ
وەرگێڕ : فایەق سەعید
بابەت : ڕۆمان ،ئەجنەبی
کورتە :
پەنجەرەکان دەخەمە سەرپشت، شنەبایەکی پاک و فێنک دێتە ژوورەوە، لە کازیوەی شین ڕەنگدا، کە دەم دەم ڕووناکتر دەبێتەوە، بە وردی دەڕوانمە ھێڵە تازەکێشراوەکانی تابلۆکانم. گەلێکم لەو جۆرە تابلۆیانە ھەن، چەندین جار ھەموویانم سەرلەنوێ دەست پێ کردوونەتەوە، بەڵام بۆ ھەڵسەنگاندنی تابلۆ، بە شێوەیەکی گشتی ھێشتا زووە.
