کتێبی ئاگری عەشق
نوسەر : نیهال تەجەدود
وەرگێڕ : عومەر عەلی غەفوور
بابەت : ڕۆمان ،فارسی
کورتە :
شەرەفی فەقیهزان ووتی:
تۆچۆن دەنگ و جیڕەی ئەو ئامێرەت پێجیادەکرێتەوە؟
مەولانا ووتی:
ئەوەدەنگ و جیڕەی دەرگای بەرەو بەهەشت چوونە!
پاشان شەرەفی فیقهزان خۆی پێ نەگیراو ووتی:
ئێمە هەمان دەنگ دەبیستین کە تۆ دەیبیستی، بەڵام ئێمە وەک تۆ هەست بەبڵندی ناکەین، ناکەوینە کەیف و سەما، ئێمە هەست بەو شاگەشکەیە ناکەین تۆ پێی دەکەی، هۆکارەکەی چی یە؟
مەولانا لەوەڵامی شەرەف ووتی:
ئێمە گوێمان لەدەرگاکانی بەهەشتە کاتێ کە دەکرێتەوە ، بەڵام تۆ گوێت لەدەرگاکانی بەهەشتە کاتێ کە دائەخرێت!