کتێبی لە عیشقەوە بۆ عیشق
نوسەر : جاسم زاری
بابەت : ڕۆمان
کورتە :
باس لەگەنجێک دەکا بەناوی سیڕاجی مەولەوی کەتووشی عیشقی سەناریا دەبێ و ژینی لاوی خۆی لەنێو ئەم عیشقە مەجازیەدا دەتوێنێتەوە. سەرەنجام لەم ڕێگایەدا مامۆستایەکی دەست دەکەوێ و بەرەو عیشقی ئیلاهی دەیبا.
ڕۆمانێکی عارفانەیە و تەژیە لەعیشق و ئەوینێکی بێ گەرد، لێوانلێوە لەو عیشقەی کەهێشتا ماددە و تەکنەلۆژیا پەردەی ڕەش و پیسیان بەسەردا نەدابوو. دەیان وشەی کوردی پەتی تێدا بەکاربراوە و دەتباتەوە ئەو دەمەی کەنالی هۆنراوە پڕ چێژو نایابەکانی لەسەر حەبیبەی دەگوت و مەولەویش لەجوانیەکانی عەنبەر خاتوون دەدوا.
