کتێبی کچە شیرینەکەم
نوسەر : علی تەنتاوی
وەرگێڕ : محمد مەلا ساڵح
بابەت : پەروەردەی،ئافرەت،منداڵان
کورتە :
کچم:
ئەوانەی داوای یەکسانی ژن و پیاو ئەکەن درۆ ئەکەن، چونکە بە دروشمی یەکسانی دەیانەوێ شوێنە هەست بزوێنەکانی کۆمەڵی ئافرەتان دەربخەن و خۆیان و چاوی زەق و چنۆکیان تێ بەردەن .
ئەی کچە شیرینەکەم :
بۆچی ئێوە ئێوارەی ڕابردووی پڕ شانازی خۆتان لە مێژووی ئیسلامدا لە یاد چووەتەوە کە مێژووی ئیسلامی زێڕین قۆناغەکانی مێژووی مرۆڤایەتین، ئێوەی ئافرەتان یەکەم کەس بوون باوەڕتان هێنا بە ئیسلام، پێش ئێوە ئافرەتان یەکەم کەس بوون سەری بەندایەتیان بۆ خوا داناو نوێژتان کرد پێش پیاو، لە هەموو شتێک گرنگتر و جێگای شانازی هەموو ئافرەتێکی بە شەرەفە لە سەرانسەری مێژووی کۆن و تازە و داهاتوودا ئەوەیە یەکەمی شەهیدان و کاروانی شەهیدانی بێ شوماری ئیسلام ئافرەت بوو پێش پیاو.