کتێبی قەڵای سپی
نوسەر : ئۆرهان پاموک
وەرگێڕ : بەکر شوانی
بابەت : ڕۆمان،تورکی
کورتە :
لە سەدەی حەڤدەدا ڤینیسیاییەک لە لایەن چەتە دەریاوانەکانی تورکەوە دەستگیر دەکرێت و دەهێندرێتە ئیستەنبووڵ، ئەم کۆیلەیە پێی وایە سەری لە گەردوونناسی و فیزیا و نیگارکێشی دەردەچێت. تورکێکی خاوەن هەمان ئەو خولیایانە دەیکڕێت. لێکچوونێکی سەیر لەو دوو مرۆڤەدا هەیە؛ کۆیلەدار دەیەوێت لە کۆیلەکەیەوە ئاشنای ڤینیسیا و زانستی ڕۆژئاوا ببێت. ئەم دوو کەسە، سەردار و کۆیلە، بە مەبەستی یەکترناسین، تێگەیشتن و گێڕانەوەی باسی یەکدی، لە ماڵێکی تاریک و چۆڵی سەر کەناری کەنداوی زێڕیندا لە ئیستەنبووڵ، لەمسەر و ئەوسەری هەمان مێز دادەنیشن و قسە دەکەن. چیرۆک و بەسەرهات و بیرەوەرییەکانیان، ئەوان بەرەو شەقام و کۆڵانەکانی ئیستەنبووڵی تووشبووی پەتا، باخچە خەیاڵییەکان و ئاژەڵەکانی سوڵتانی منداڵ، دروستکردنی چەکێکی لە ئەقڵ بەدەر و پرسیاری “من بۆچی منم”، بەکێش دەکات.