کتێبی پاڵەوان
نوسەر : ڕۆندا بێرن
وەرگێڕ : دڵشاد شارباژێڕی
بابەت : گەشەپێدان
کورتە :
ئەمە چیرۆکێکە لەبارەی هۆکاری بوونت لەسەر زەوی ،تۆ بۆئەوە لە دایک بوویت ببیت بە شتێک یان شتێک ئەنجام بەیت کە هیچ یەکیک لەو حەوت ملیار کەسەی تر لە دایک نەبوون بۆی. ژیانیک هەیە کە شایستەی تۆیە، گەشتێک هەیە کە شایستەیت ئەنجام بەیت. ئەم کتێبە باس لەو گەشتە ئەکات.
ئەمڕۆ دوانزە لە سەرکەوتوترین کەسایەتیەکانی جیهان باس لەو چیرۆکانەی خۆیان ئەکەن کە بە ڕوالەت ئەستەم بوون، هەروەها ئەوەت بۆ ڕوون ئەکەنەوە کە تۆش بە هەموو ئەو ئامرازانەوە لە دایک بوویت کە بۆ گەیشتن بە خەونەکەت پێویستتن.
