کتێبی جەمشید خانی مامم
نوسەر : بەختیار عەلی
بابەت : ڕۆمان
کورتە :
باسی کەسێک دەکات بە ناوی جەمشید خان ، کە لە ژیانیدا توشی زۆر ڕوداو و کارەساتی گەورە دەبێت کە وای لێدەکات چارەنووسی لە دەستی خۆیدا نەمێنێت ، کۆنتڕۆڵی ژیانی لە دەستی خۆیا نەبێت و وای لێدەکات بکەوێتە بەردەم کۆمەڵێک گێژاو و کۆمەڵێک ڕەشەبا ، وەکو یاریەک وایە بە دەم باوە ، کەسێکە زیاتر لەوەی ئیرادەی خۆی دەور ببینێت لە چارەنووسیا شتەکانی تر دەور دەبینن ، هێزەکانی تر دەور دەبینن ، بە شێوەیەک لە شێوەکان جەمشید خان ڕەنگدانەوەی مرۆڤی کوردە ، ئەزموونی جەمشید خان ، ئەزمونی هەرتاکێک لە تاکەکانی ئێمەی تیایە ، واتا هەموومان جەمشید خانین و جەمشید خانیش هەموومانە ...
پردی نێوان ئەم ڕۆمانە و واقیعی ئیستا ئەو ڕاستییەیە کە کۆمەڵگای کوردی تیایدا دەژی ، ئەمێستاش تاکی کورد هەمیشە بەدەم باوەیە ، بای سیاسەت ، بای حیزبەکان ، بای پیاوانی ئاینی ، بای کەلتور... .
