کتێبی چێ گیڤارا
نوسەر : ئەندرۆ سنکلێر
وەرگێڕ : خالد هەرکی
بابەت : مێژووی ،کەسایەتی
کورتە :
پزیشك و نووسەر و شاعیر و شۆڕشگێڕ و سەركردە "ئەرنستۆ چێ گیڤارا" لە 14 حوزەیران/یۆنیۆی 1928 لە شاری ڕۆساریۆی وڵاتی ئەرجەنتین لە دایك بووە، دوای گەورەبوون و وەرگرتنی لە كۆلێژی پزیشكی زانكۆی "بۆینس ئایرس" لە ساڵی 1953، لەگەڵ ئەلبێرتۆ گرانادۆی هاوڕێی بە ماتۆڕسكیل تەواوی وڵاتانی ئەمەریكای لاتین گەڕان، لەمیانەی ئەو گەشتەدا بە قووڵی هەستی بە زوڵم و ستەمی داگیركەران لە وڵاتە جیاجیاكان كرد و تێبینییەكانی خۆی لە شار و وڵاتەكان یاداشت كرد و تاكە چارەسەریشی بۆ ئەو زوڵم و ستەمە زۆرەی بەرۆكی خەڵكی گرتبوو، بەرپاكردنی شۆڕشێكی جیهانی بوو.
