کتێبی ئەسکەندەری مەزن
نوسەر : ڕەباب ساغر
وەرگێڕ : زێبار عەزیز خان
بابەت : کەسایەتی
کورتە :
ئەسکەندەری سێیەم مەکدۆنی یەکێک بووە لە بەناوبانگترین سەرکردەی سەربازی داگیرکەرانی وڵاتان بەدرێژای مێژوو. مەکدۆنیا، بەشێک بوو لە [یۆنانی کۆن]، ئەسکەندەر لە پێلاکە [پایتەختی مەکدۆنیا] لە ساڵی ٣٥٦ پێش زایین لە دایکبووە. خوێندنی لەلایەن مامۆستا و فیلەسوف [ئەرستۆ] خوێندووە تاکوو گەیشتووەتە تەمەنی ١٦ ساڵی. لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا یەکێک لە گەورەترین ئیمپراتۆرییەتی جیھانی کۆنی دروستکردوە.
