کتێبی مرواری تاقانە
نوسەر : توانا ئەمین
بابەت : وتە ،هەمەجۆر
کورتە :
ئەگەر بۆت کرا لە ژیاندا تۆ خەڵک هەڵبژێرە، مەهێڵە هەڵتبژێرن. لە هەڵبژاردندا تۆ ئەوە دیاری دەکەیت کە خۆت دەتەوێ، لە هەڵبژێردراودا یەکێکی تر ئەوە دیاری دەکات کە خۆی دەیەوێ.
مەعشوق مەبە، عاشق بە!
ژنان لە تەنیایی دەترسن، لەوە ناترسن تەنیابن، لەوە دەترسن تەنیا بمێننەوە...
ئەفسووس خودایش هەمیشە مرۆڤ بەوە تاقی دەکاتەوە، کە لێی دەترسێ!
وا هەست دەکەم خودا یەک سوراحی خۆشاوی کردبێتە ژنەوە ، خۆشاوی نیانی و بەرگەگرتن ، هەر بۆیە بەرگەی ئەو هەموو ئازارە دەگرێ ...
