کتێبی ئەبوزەڕ
نوسەر : دکتۆر علی شەریعەتی
وەرگێڕ : حەمە کەریم عارف
بابەت : ڕۆمان،عەڕەبی
کورتە :
ئەم کتێبە لەبنەڕەتدا لێکۆڵینەوەیەکە لەمەڕ ئەبوزەڕی غەفاری کراوە لەلایەن «جودە السحار»ەوە بەناوی «پیاوێک لە ڕەبزەوە» نوسراوە. دکتۆر عەلی شەریعەتی وەکو یەکەم کەس، لە ژانەری لێکۆڵینەوە دەیگۆڕێ بۆ ڕۆمان .
ئەبوزەڕی غەفاری، پێغەمبەر وای گووت دەربارەی: «ئەوەندەی زانستی کۆکردۆتەوە، لێی دەرژا!. نە ئاسمانی شین سایەی خستۆتەسەر پیاوێکی ڕاستگۆتر لە ئەبوزەڕ و نەزەوی لێڵ و تاریک وێنەی ئەوی لە خۆگرتووە. شەرم و پارسایی ئەبوزەڕ، وەکو عیسای کوڕی مەریەمە. ئەبو زەڕ لە ئاسماندا ناسراوترە تا لە زەوی. ئەبو زەڕ لەسەر ئەم زەمینە، بەتەنها ڕێ دەکات، بەتەنێ دەمرێ و بەتەنها زیندوو دەکرێتەوە».