کتێبی هێزی خوو
نوسەر : چارلز دوهیگ
وەرگێڕ : حەیدەر ئیبراهیم - خەنسا مەعرووف
بابەت : دەروونزانی
کورتە :
ئەم کتێبە پڕزانیاری و تایبەتەی چارلز، گەوهەرێکە تەنها زانیاریی لەخۆ نەگرتووە، بەڵکوو چەندین لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەوەیشی تێدایە سەبارەت بە خووەکان و لەوە گرنگتر چەندین نموونەی ڕاستیشی لەسەر کاریگەریی و دەرەنجامی خووەکان هێناوەتەوە.
دەکرێت کتێبی "هێزی خوو" وەک یەکێک لە باشترین هاندەر و یارمەتیدەرەکان دیاری بکرێت بۆ هەر کەس کە بیەوێت زانیاریی زۆری لەسەر خووەکان هەبێت وەک: کاریگەرییان لە ژیانی تایبەتی و پیشەییمان، لە دانانی ئامانجەکانمان، بەدیهێنانیان و لەسەر ئاستی زیرەکیی و سەرکەوتنمان لە قۆناغەکانی خوێندندا.
