کتێبی ئیکیگای
نوسەر : هیکتۆر گارسیا , فرانسێس میرالێس
وەرگێڕ : کۆمەڵێک خوێنکاری دەرمانساز
بابەت : نهێنی،گەشەپێدان
کورتە :
(نهێنی ژاپۆنییەکان بۆ ژیانێکی درێژ و بەختەوەر)
شتێکی سەرسامکەر گەر لە ژاپۆن بژیت سەرنجی دەدەیت، ئەوەیە کە خەڵکی چۆن دوای خانەنشین بوونیان هەر بە چالاکی دەمێننەوە. ڕاستییەکەی خەڵکی ژاپۆن هەرگیز خانەنشین نابن -بەردەوام دەبن لە کردنی ئەو کارەی کە حەزیان لێیەتی تا ئەو کاتەی جەستەیان ڕێگەیان پێدەدات.