کتێبی شەش پێشەواکەی فەرموودە
نوسەر : نجم الدین فرج احمۆ
بابەت : ئاینی ،کەسایەتی
کورتە :
بەگشتی باس لە ژیان و ناو ڕەچەڵەک و شوێنی لەدایک بوون و مردنیان، کتێبەکانیان و ناوی مامۆستا و فەقێیەکانیان، ئەم شەش کەڵە پیاوی فەرموودەوانە(بوخاری، مسلیم،ئەبو داود،ترمزی،نەسائی،ئیبنوماجە) دەکات، وە ئەم شەش کەڵە پیاوە ھەر لە تافی لاوێتیانەوە کەوتونە گەشت و گەڕان بەدوای زانستی شەرعیداو، بۆ بەدەست ھێنانی زۆرترین زانست، بەتایبەتی فەرموودە، زۆر وڵات گەڕاون و چونەتە خزمەت سەدان زانای ھەڵکەوتەی ئەو سەردەمەی خۆیان.
ڕەحمەتی خوا لەم شەش کەڵە پیاوەو یاوەران و زانایانی شەرعناسانی ئیسلام، کە ھەموویان خاوەن چاکەن لەسەر نەوەکانی دوای خۆیان، قەرزدای ئەم کەڵە پیاوانەین، کە ئەو دینەیان بەو تەڕو، بەلیەی خۆی پاراست و بە ئێمەشیان گەیاند.
