کتێبی میرنامە



 کتێبی میرنامە

نوسەر : جان دۆست
وەرگێڕ : سەباح ئیسماعیل
بابەت : ڕۆمان،ئەدەبی

کورتە :
میرنامە بەسەرهاتی میر و ئەحمەدی خانیە باسی ئەو سەردەمە دەکات کە تێیدا ژیاون

بەڵێ سۆفی حەیدەر، ئەوینی ڕاستەقینە ئەمەیە:
"تۆ لەناو کڵپەی ئاگری خۆشەویستیدا بیت، بێ ئەوەی ئاهـ بکەیت و دەنگت لێوە بێت. بەئارامی بمێنیتەوە، نەک وەک ئاشقە شێتەکان ئاهـ و زاریت بێ و بکڕوزێیتەوە.
ئەوینداری ڕاستەقینە پەروانەیە، لێ بەمەجاز وەک بولبولە. ناڵەو فیغانی بولبول و خۆشخوانییەکەی خوازەیە بۆ ئەڤینداری شکۆمەند. هەرچی پەروانەیە ئەوا خۆی دەهاوێتە ئاگرەوە و هیچ هێزێک نییە بەری بگرێت. کابەی"کەعبە" ئەوینی پەروانە مۆمە و سەماکردنەکەیشی تەوافە، تاوەکو گیانیش دەبەخشێت بەدەوریدا دەخوولێتەوە.



لێدوان بنوسە

نوێیەکان کۆنەکان
زیکر
تەسبیح
0
پزیشکی
پێشبڕکێ
زیکر