کتێبی باڵندە دڕکاوییەکان

 کتێبی باڵندە دڕکاوییەکان

نوسەر : کۆڵین مەکەڵە
وەرگێڕ : وریا عومەر
بابەت : ڕۆمان،ئەجنەبی

کورتە:
خێزانی پادرایک کلێری لە نیوزلەنداوە دەڕۆن بۆ ئوسترالیا و ژیانێکی نوێ دەست پێ دەکەن. لەوێ بە قەشەیەکی باڵابەرزی قۆز (ڕاڵف) ئاشنا دەبن.
کیژۆڵە شۆخە چاوشینەکەی پادرایک (مێگی) عاشقی ڕاڵف دەبێت و دەیەوێت شووی پێ بکات. بەڵام ڕاڵف نایەوێت داخوازیی بکات. ئەو کەسێکی بەرزخوازە و دەیەوێت پلەوپایەی لە کڵێسادا بەرزتر و بەرزتر ببێتەوە و نایەوێت هەرگیز کڵێسا بەجێ بهێڵێت.
پاش ماوەیەک کەسێک بە ناوی (لووک) بە مەبەستی کارکردن دێت بۆ کێڵگەکەی خێزانی کلێری. لووکیش بە جۆرێک لە جۆرەکان وەک ڕاڵف کەسێکی خۆپەرست و بەرزخوازە. ئەم بۆ مەرامی تایبەتی خۆی عاشقی مێگی دەبێت و دەیخوازێت. چیرۆکی ژیانی لووک و مێگی خۆی لە چەندین هەوراز و نشێو دەدات.
هەر لەم کتێبەدا و لەگەڵ ئەم کێشمەکێشانەدا، ململانێی خۆشەویستی، پلەوپایە و سامانخوازی دەخوێننەوە.


لێدوان بنوسە

نوێیەکان کۆنەکان