کتێبی هەموو هەقیانە

 کتێبی هەموو هەقیانە 

نوسەر : مەنوچەهری کەریم زادە
وەرگێڕ : غەریب پشدەری
بابەت : هەمەجۆر

کورتە :
هەڵبژاردەی قسە خۆشەکانی مەلـا نەسرەدین. (مەلای مەشهوور.)
ڕۆژێکی جوحا چووە بازاڕی کەرێ بکڕێ، پیاوێکی بەپیرەوە هات و پێی گوت: ئەوە بۆ کوێ؟ جوحا گوتی: بۆ بازاڕی، دەچم کەرێ دەکڕم. کابرا گوتی: بڵێ ئیشاڵڵا. جوحا گوتی: ئیشاڵڵای ناوێ. کەر لە بازاڕی و پارە لە گیرفانێ، ئیشاڵڵای بۆ چییە!
کە گەییە بازاڕی، دەستی برد بۆ گیرفانی، زانی کە دز گیرفانیان بڕیوە و پارەکەی لێ دزراوە. کە گەڕاوە هەمدیس کابرای بەپیرەوە چووەوە و ئەمجار گوتی: ئەوە لە کوێوە؟ جوحا گوتی: لە بازاڕەوە ئیشاڵڵا، پارەکەم دزرا ئیشاڵڵا و کەریشم نەکڕی ئیشاڵڵا و ئەوە سەرگەردان و ماڵوێران بەدەستی بەتاڵەوە دەچمەوە ماڵێ ئیشاڵڵا!


لێدوان بنوسە

نوێیەکان کۆنەکان