کتێبی هەقتە بزانی
نوسەر : ژان پۆل مارتۆز
وەرگێڕ : شێرزاد حەسەن
بابەت : هەمەجۆر
کورتە :
لە دنیادا گەیشتن بە سەرچاوەکانی زانیاری و حەقیقەت و پەردەهەڵماڵین لەسەر شتە شاراوەکان، بووەتە فەلسەفەی زۆربەی ڕۆژنامەنووسان. ئەوان پایەکانی عەرش و تەختوتاراجی زۆر لە پادش، وازیان لەو جەنگە پیرۆزە نەهێناوە، کە دەبێ بیبەنەوە. هەوڵی ئەوە دەدەن هیچ حەرامێک لەنێو دنیای ڕۆژنامەگەریدا نەهێڵن. ژیانی تاکەکانی کۆمەڵ، بگرە شتە هەرە تایبەتەکانیان تا دەگا بە نامەکانیان، گەر نهێنی و حەقیقەتێکی وایان تێدا بێ، کە بە درکاندنی ڕۆژنامەنووس قازانج بە میللەتەکەی بگەیەنێ، ئەوە دەبێ یەک و دووی لێ نەکات، پیاوی گەورە و بچووک لە ئەرشیفی کۆن و نوێی دەزگاکانی میرییش، دەبێ واڵا و کراوە بن، ڕۆژنامەوان لە وڵاتانی دیموکراسی و شارستانیدا هەقی خۆیەتی لووت لە کاری دەوڵەت بژەنێ، بۆی هەیە هەموو کەس و لایەنێک بکات بە سەرچاوەی زانیارییەکانی خۆی، بێ حیکمەت نییە کە دەسەڵاتداران لە رۆژنامەنووسان دەترسێن...
