کتێبی پرسیارەکانی خۆشەویستی
نوسەر : فەوزیە دریع
وەرگێڕ : عەبدوڵا مەحمود زەنگەنە
بابەت : خێزان
کورتە :
ئەم کتێبە لێکۆڵینەوەیەکی ورد و چڕوپڕی خانمە توێژەر "فەوزیە دریع" یە کە تێیدا تەواوی پرسیارە جەوهەری و باوەکان سەبارەت بە خۆشەویستی کردووە، کە پرسیاری هەرتاکێکە هیوا خوازە بیانزانێ... پرسیارەکان تەنها پرسیاری خۆشەویستی دوو ڕەگەزنیین، واتە نێرێك نییە بۆ مێیە، یان بە پێچەوانەوە. بەڵکو پرسیارەکانی خۆشەویستی خۆیان لە هەستی خۆشەویستی منداڵان بۆ دایک و باوک، هەستی خۆشەویستی لای ئاژەڵان و هەستی خۆشەویستی لای هاوڕەگەزخوازان هتد .... واتە ئەم توێژینەوە، سنووردار نین تەنها توێژینەوەیەکی سادە نین لەنێوان دوو ڕەگەزی جیاوازدا، بەڵکو بە چڕ و پڕی چەندین پرسیاری وورد و جددی دەکات سەبارەت بە خۆشەویستی لە نێوان تەواوی بوونەوەرەکانی سەر زەوی و وەڵامیان دەداتەوە...