کتێبی پاسە سەوزەکەی حەلەب
نوسەر : جان دۆست
وەرگێڕ : تاریق کارێزی
بابەت : ڕۆمان ،عەڕەبی
کورتە :
گەڕەكەكانی رۆژهەڵاتی حەلەب رووبەڕووی ئابڵووقەیەك بوونەوە، كە شارەكە لە مێژووی خۆیدا نەدیوە. خەڵكی لەو چەند سیا مانگانەدا رووبەڕووی كەمیی خۆراك و بە دەگمەن دەست كەوتنی پێداویستی بوونەوە، داواشیان لە گرووپەكانی شەڕكەر كرد، كە ئەو گەڕەكانەیان كۆنترۆڵ كرد بوو، كۆگاكانیان بۆ بكەنەوە، خەڵكی بەر ئابڵووقە كەوتەی نێو قەیرانێكی كوشندە لە نەبوونی ئاو، غاز، كارەبا و پێداویستی دیكەی ژیان، وەك شیری منداڵان و دەرمان،تۆمەتی قۆرخ كردنیان دایە پاڵ ئەو گرووپانە. ئاو هێندە دەگمەن بوو، لەوەدا بوو خەڵك سوێندی پێ بخوات. هەرچی غاز بوو، ئیدی بوو بە رواڵەتێكی لاف لێدان، ڤیدیۆی گاڵتە ئامێزی خەڵك لە بارەیەوە بڵاو كرایەوە، تێیدا خەڵك ئاهەنگ بۆ بوتڵە غازێك دەگێڕن، تارای بووكێنییان بە سەردا داوە، وەك ئەوەی بووك بێت و بۆ زاوا رازا بێتەوە.