کتێبی گەنجان لە نێوان گرفتی سەردەم و چارەسەردا
نوسەر : دکتۆر ئیدریس کاریتانی
بابەت : پەروەردەی
کورتە :
تەوژمی بەدڕەوشتی و خراپەکاری لەم سەردەمەدا زەنگێکی ترسناکە بۆسەر توێژی گەنجان، ئەو هەڕەشە ترسناکانەی ڕوو لە کۆمەڵگا دەکەن، بریتیە لە تێکدانی ڕێڕەو و بیرو ڕەوشتی دەستەبژێرێکی کاریگەر و بەتوانا، سەرئەنجام ئەم کۆمەڵگایە لێک هەڵدەوەشێتەوە و دەبێتە ژێردەستەی وڵاتان و خێروبێری و سامانی وڵاتەکەیان بەتاڵان دەبردرێت و خزمەتی بێگانەی پێدەکرێت، بۆیە بە درێژای مێژوو کار لەسەر چین و دەستەبژێری تایبەتی کراوە کە بناغە و بنچینەی پێشکەوتن و شارستانیەت و ڕۆشەنبیری بوونە.
