کتێبی باوکی ئەو
نوسەر : پەرینوش سەنیعی
وەرگێڕ : سەروەر عومەر
بابەت : ڕۆمان،فارسی
کورتە :
یەکێك لە باشترین ڕۆمانە ئێرانیەکان، کە باس لە پەروەردەکردنی منداڵ دەکات لەکۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتیدا. ئەوەی ناچارمان دەکات ئەم ڕۆمانە بخوێنینەوە ئەویە کە نوسەر بەتەواوی دەمانخاتە بەردەم گفتوگۆیەکی جدی لەنێوان تێڕوانینی منداڵان و تێڕوانینی گەورەکان. بەباشی ئاگادارمان دەکاتەوە لەو هەڵسوکەوتانەی کە ئێمە زۆر بەسادەیی سەیری دەکەین، بەڵام لەڕاستیدا بۆ منداڵان کاریگەری قوڵ و دوورمەودا بەجێدەهێڵێت. بەتایبەت بۆ منداڵێکی وەك "شەهاب" ... وەك ئەوەی لەجیگایەك شەهاب سەرسوڕمانی خۆی لە هەڵوێستی گەورەکان دەردەبڕێت، لەوەی کە لەسەر جنێودانی منداڵەکانیان هەندێ جار ستایشیان دەکەن و چەپڵەیان بۆ لێدەدەن. بەڵام هەندێجار زۆر بە توندی سزایان دەدەن.
بەبڕوای من خوێندنەوەی ئەم کتێبە پێویستە بۆ هەموو مامۆستا، دایك و باوك و پەروەدەکارێك.