کتێبی شازادەکەی ئورفا
نوسەر : نەبەز گۆران
بابەت : ڕۆمان ،مێژووی
کورتە :
جوانترین گەڕانەوە گەڕانەوەیە بۆ مێژوو!
تاکە ئاوڕدانەوەیە بۆ دواوە کە هەنگاوەکانمان بەرەو پێش هەڵدەنێت. وەکو دیارە بە خۆناسین نەبێت پێشکەوتن ئەستەمە، هەر بەرەو پێشەوە چوونێک خۆناسینێکی باشی دەوێت. بەم بۆنەیەشەوە شاکارەکانی کاک نەبەز گۆرانم پێ جوانترین ئاوڕدانەوەیە، وەکو کورد خۆمان پێدەناسێنێت و ئاشنامان دەکات بە مێژووی ڕامیاری، کلتور و مێژووی نەتەوەکەمان بەگشتی.
لە دەمی ئاپۆ ئۆجەلانەوە: ڕۆمان داینەمۆی دروستکردنی گەلە. دەبێت نەوەی ئێمە ڕۆمانی نوێ بنووسینەوە. خۆمان دەکەین بە ڕۆمان، هەرگەلێک چیرۆکی مەزنی نەبێت، خەونی مەزنی نابێت. گەلی ئێمە پڕە لە چیرۆکی مەزن، پێویستە ببن بە ڕۆمان.
