کتێبی شایەتمان
نوسەر : سەعید حەووا
وەرگێڕ : مامۆستا کرێکار
بابەت : ئاینی
کورتە :
پێنج ڕوکنەکان کۆڵەگەی تیۆرو کردەوەیی ھەموو ئیسلامن، شایەتمان بناغەو تیۆری و کردەوەیی موسوڵمانێتیە، ئەو کەسەی بڕیاری لەسەر شایەتمان (لا الە الا اللە محمد رسول اللە) نەدا بێت، کە ھیچ پەرستراوێک نییە ، کە شایانی پەرستن بێت، جگە لە خوای گەورە و، محمدیش(صلی الله علیه وسلم) نێرراوی خوایە، بە موسوڵمان دانانرێت.
بۆیە شایەتمان بە یەکەم ڕوکن دانراوە، چوار ڕوکنەکەی تریش ھەر یەکەیان بناغەی لایەنەکانی تری ئیسلامن...
نوێژ بناغەی تیۆرو کردەوەیی ھەموو لایەنی پەرستنە، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی، کە تەنها خوای گەورە شایانی پەرستنەو، ھەر ئەویش چۆنیەتی پەرستنەکانی بۆ دیاری کردووین، چ خودی نوێژ بێت، چ زیکرەکانی تری خوا، وەک: پاڕانەوەو قورئان خوێندن و تەسبیحات و...ھتد، ئەم مانایانەش ھەموویان لە نوێژەکەدا ههن، بۆیە پەرستن بە بێ نوێژ کردن ھیچ نییە...
